له‌لایه‌ن عدنان حمدامین شێخانی    چوارشه‌ممه‌‌, 23 یونیو 2010 16:17    چاپی بکه E-mail
غەززە و قەندیل ....بەزەیی یان دڕندەیی

ئێرە بناری  قەندیلەو هەمووبەیانیەک منداڵانی وڵاتە بریندارەکەم لەگەل زرمە و شریقەی گولەتۆپەکانی وڵاتێکی موسڵمان سبەینە دەکەنەوە و بارو بارکۆلەی رەوەندایەتیان تێک دەنێن چیا جێ دەهێڵن ، ئەوان ئەشقی چیان ، بەڵام  مەرگ شاڵاویان بۆ دێنێت بۆیە رادەکەن ،ئەوان لەمێژەوە لەترسی گولەو ئاگر رادەکەن ، کەچی کەس متەقی لەدەم دەرنایە و بەتەنها وشەیەکی بۆ مافی ئەوان نادرکێنێ .
ئەوانەی گولە لەمنداڵ  مەڕوماڵات شاخ بەردی  کوردستان دەگرن و ئاگر لەکوێستانە سەوزو جوانەکانی بەردەدەن  ،  رۆژانە فرمێسکی درۆزنانە  بۆ گەمارۆی سەر غەززە هەڵدەرێژن  و  کەشتی گەلی بەناو ئازادی بۆ غەزە بەڕێ دەکەن  بەناوی یارمەتی مرۆیی  ، بەشێوەیەک داکۆکی لەمافەکانی غەززە دەکەن  وەک ئەوی ئەوان لەژیانیان مێرولەکیان لەئاو نەکردبێ  ، حەق وایە شەرم لەخۆیان بکەنەوە و دواین کەس ئەوان بن کە داکۆکی لەمافەکانی مرۆڤ بکەن چونکە ئەوان نەک مافی کەسێک و شارێک بگرە مافەکانی گەلێکیان  بەدرێژایی سەدان ساڵە زەوت کردووە . 

کەرتی غەززە ماوەیەکە لەژێر فشاری گەمارۆ ئیسرائیل دایە ، لەبەر چەند هۆکارێکی سیاسی پەیوەست بەناوچەکە رەنگەگرنگترینی ئەو هۆکارانە ئەوەبێ کە بزوتنەوەیەکی وەک حماس لەوێ حوکمڕانی دەکات ئەو بزوتنەوەیەش لەسەر ئاستی جیهانی وەک بزوتنەوەیەکی تیرۆرستی ناسراوەو ناوزەد دەکرێت .
سەرەرای ئەوەی کە هەموو وڵاتە عەرەبیەکان  کەم تا زۆر خۆیان بە خاوەن و پالپشت و خەمخۆری دۆزی فەلەستین بەگشتی کەرتی غەززە بەتایبەتی دەزانن ، وڵاتە ئیسلامیە ناعەرەبەکای جیهانیش بەهەمان شێوە پالپشتی غەززە و فەلەستین دەکەن  و ناوە ناوە فرمێسکی تیمساحی بەناوی ئیسلامەتیەوە بۆ منداڵە برسیەکانی غەززە دەرێژن .

لەم دواییەشدا زیاتر لەوڵاتانی عەرەبی تورکیا وئێران بەزەییان بەمنداڵەکانی غەززەدا دەهاتەوە و پالپشت و لایەنگیری توندی خۆیان بۆ غەززە  نیشان دەدا و کار لەوەش تێپەڕی و گەیشتە ئەوەی کە تورکیا  تەحەدای گەمارۆکەی ئیسرائیل بکات و کەشتیەکانی بەناوی کاروانی ئازادی بەرەو غەززە بەرێ بکات  .
ئێرانیش لە هەموو وڵاتە ئیسلامی و عەرەبیەکانی  ناوچەکە زیاتر بەتەنگ کێشەی فەلەستینە لەروخساریشیەوە لە هەمووان زیاتر فرمێسک بۆ غەززە و فەلەستینیەکان دەرێژێت و بە رۆژی روناکیش پالپشتی لە حزب الله ی شیعی لوبنانی دەکات کە ئەویش حزبێکی تیرۆرستی ناسراوە لە ئاستی جیهانی .
ئەوانەی باسمان کرد هەمووی بۆ ئەوە بوو بەدیاری بخەین کە ئیران و تورکیا چەند لە  خەمی ئەو میللەتانە دان  کەموسڵمانن دەچەوسێنەوە  .

بۆ کوردێکی دانیشتووی سنووری نێوان  ئێران و هەرێمی کوردستان  یان تورکیا هەرێمی کوردستان   دەبێ چۆن باوەڕ   بەم  بان دووهەوایە بکات ، تورکیایەک کەتا ئێستا نەک هەر مافە زەوت کراوەکانی کورد نادات و دانی پێ‌ نانێت بگرە تامێژویەکی نزیکیش هەردانی بەبوونی کورد نەدەنا و بە تورکی چیا یی ناودەبردن  .
ئەو عەتف و بە زەییەی کە ئێران بۆ مندالانی غەززە هەیەتی دەبێ چۆن بەرامبەر بکرێ لەگەل تۆپباران کردن و دەربەدەر کردن و سوتاندنی نشینگەی رەوند و کۆچەریەکانی کویستانی قەندیل تۆبلێی  منداڵەکانی قەندیل  موسڵمان نەبن ؟
Share Link: Share Link: Google Yahoo MyWeb Del.icio.us Digg Facebook Myspace Reddit Ma.gnolia Technorati Pownce Blinklist Furl Fark
ئه‌م بابه‌ته‌‌  516 جار بینراوه‌
کۆمێنته‌کان (2)Add Comment

بیرت له‌وه‌ کردۆته‌وه‌ تۆش کۆمێنت بنوسیت؟
بچوکتر | گه‌وره‌تر

busy
 

>> دۆسیه‌

كەمایەتی جوو لە كوردستانی عێراقدا

News image

خوێندنەوەیەك بۆ ڕۆڵی سیاسیی و فەرهەنگییان لەماوەی 622 پ.ز ـ 1951ز


>> کورد و جووله‌که

ئاوڕدانەوەیەكی مێژوویی بۆ نیشتەجێبوونی جوو لە دەڤەری پشدەر

News image

لە سەرەتای ساڵەكانی 1930 جوو كەوتوونەتە ناوچەی پشدەر لە سنووری قەڵادزێ،


>> چالاکی

هەڕەشەمان لێ دەكەن، چونكە لێمان تێناگەن

News image

بەرزبوونەوەی ئاستی هەڕەشەكان و رژدبوونی لایەنەكانی جۆرەوجۆر لەسەر دژایەتیكردنی كوێرانە دژی دەزگای ئیسرائیل-كورد و گۆڤاری ئی...


کاریکاتير

israel-kurd.jpg

شوێنی ڕیکلام

ئاماری سه‌ردان

mod_vvisit_counterئه‌مڕۆ410
mod_vvisit_counterئه‌م هه‌فته‌یه‌2723
mod_vvisit_counterئه‌م مانگه‌3796
mod_vvisit_counterسه‌ردانی گشتی30539

ماڵپه‌ڕی کۆنی ئیسڕائیل کورد

گۆڤاری ئینگلیزی ئیسرائیل - کورد