له‌لایه‌ن ئیسرائیل-كورد    سێشه‌ممه‌, 29 یونیو 2010 07:41    چاپی بکه E-mail
ماڵپەڕی ئیسرائیل-كورد بۆ ئێوە نوێ كراوەتەوە

دەزگەی ئیسرائیل-كورد بۆ گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی و گەیاندنی نیازە ئاشكراكانی سوود لە سەرجەم بوارەكانی گەیاندن و تەكنەلۆجیای سەردەم وەردەگرێ.

مەبەست لە نوێكردن و هاتنەوە مەیدانی ماڵپەڕی ئیسرائیل-كورد بە دیزاینێكی نوێ، هێنانەئارای كەناڵێكی تازە و پێشكەوتووترە تا بەشێوەیەكی پیشەیی لەسەر گەیاندنی پەیامەكەی بەردەوام بێ.

لە دیزاینی نوێی ماڵپەڕدا، خوێنەر و سەردانیكاران بەشێكی سەرەكین لە نووسین و بڵاوكردنەوە دەقەكان، بۆیە لەگەڵ راگەیاندنی ماڵپەڕی نوێمان، داوا دەكەین نووسەران، خاوەن هزر و چاودێران بەشدار بن لەو ئەركە مێژوویی و نەتەوەیییەی دەزگاكەمان هەڵی گرتووە ئەویش هەوڵدان بۆ ئاشناكردنەوەی كورد و جوولەكە و تێكەڵكردنی ویستەكانی كوردستان بە هێز و تواناكانی ئیسرائیلە كە بەوپەڕی روونی و ئاشكرایی بەڕێوە دەچێ.

پێویستە ئاماژە بەچەند مەرجێكی ستاندەرد بۆ ناردن و بڵاوكردنەوەی بابەتەكانی خوێنەران بكەین:

1. لایەنی زانستی بابەت پێوەری سەرەكیی هەر نووسراوێك دەبێ، بەتایبەت لە شیكردنەوە و لێكدانەوەی پرسەكان پێویستە بەشێویەكی زانستییانە شرۆڤەیان بۆ بكرێ.

2. پێویستە نووسینەكان دوور بن لە هەرجۆرە بۆچوونێكی كەسی و بابەتییانە بنووسرێن.

3. راپۆرتی رۆژنامەوانی بەبێ ئامار و سەرچاوەی رەسمی شیاوی بڵاوكردنەوە نابێ.

4. نووسینەكان بەزمانێكی پاراو و ئاشكرای كوردی بێ.  

نووسینەكانی ئێوەی خوێنەر و سەرجەم ئەوانەی خۆیان بەپشكداری زیندووكردنەوی مێژووی كۆنی نێوان كورد و جوولەكە و كوردستان و ئیسرائیل دەزانن، هانمان دەدات بۆ ئەوەی گەشبینتر لە جاران سەیری دۆخەكە بكەین و دڵنیا بین لەوەی زۆرن ئەوانەی لە دەوری ئێمەن و وەك ئێمە بیر دەكەنەوە.



دەزگای ئیسرائیل-كورد

بەشی راگەیاندن

Share Link: Share Link: Google Yahoo MyWeb Del.icio.us Digg Facebook Myspace Reddit Ma.gnolia Technorati Pownce Blinklist Furl Fark
ئه‌م بابه‌ته‌‌  573 جار بینراوه‌
کۆمێنته‌کان (3)Add Comment

بیرت له‌وه‌ کردۆته‌وه‌ تۆش کۆمێنت بنوسیت؟
بچوکتر | گه‌وره‌تر

busy
 

>> دۆسیه‌

كەمایەتی جوو لە كوردستانی عێراقدا

News image

خوێندنەوەیەك بۆ ڕۆڵی سیاسیی و فەرهەنگییان لەماوەی 622 پ.ز ـ 1951ز


>> کورد و جووله‌که

ئاوڕدانەوەیەكی مێژوویی بۆ نیشتەجێبوونی جوو لە دەڤەری پشدەر

News image

لە سەرەتای ساڵەكانی 1930 جوو كەوتوونەتە ناوچەی پشدەر لە سنووری قەڵادزێ،


>> چالاکی

هەڕەشەمان لێ دەكەن، چونكە لێمان تێناگەن

News image

بەرزبوونەوەی ئاستی هەڕەشەكان و رژدبوونی لایەنەكانی جۆرەوجۆر لەسەر دژایەتیكردنی كوێرانە دژی دەزگای ئیسرائیل-كورد و گۆڤاری ئی...


کاریکاتير

israel-kurd.jpg

شوێنی ڕیکلام

ئاماری سه‌ردان

mod_vvisit_counterئه‌مڕۆ430
mod_vvisit_counterئه‌م هه‌فته‌یه‌2723
mod_vvisit_counterئه‌م مانگه‌3816
mod_vvisit_counterسه‌ردانی گشتی30559

ماڵپه‌ڕی کۆنی ئیسڕائیل کورد

گۆڤاری ئینگلیزی ئیسرائیل - کورد