|
|||
| هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران شەڕێكی دورودرێژی لێ دەكەوێتەوە |
شاخەوان جەلال/ سەنتەری لێكۆڵینەوەكانی (ئۆكسفۆرد) بڵاوی كردەوە كە هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران دەبێتە هۆی بەرپابوونی شەڕێكی درێژخایەن و لە لایەكی دیكەیشەوە نابێتە ڕێگر لە بەردەم ئێراندا لە بەدەست هێنانی چەكی ئەتۆمیی .لە ڕاپۆرتێكەی سەنتەری ناوبراودا هاتووە كە هێرش كردنە سەر ئێران شەرێكی دوورو درێژ و بازنە فراوانی لێدەكەوێتەوە و هانی ئێرانیش دەدات بۆ بەدەست هێنانی چەكی ئەتۆمیی، هەروەها باری ئاسایشی ناوچەكەو جیهانیش دەشڵەژێنێت . بە پێی ڕاپۆرتێكی زانكۆی (براد فۆرد) كە لە لایەن مامۆتای توێژینەوەكانی ئاشتیی (بۆل ڕۆجەرز)ـەوە ئامادە كراوە، كردەی سەربازی ئەمەریكایی دژی ئێران كارێكی نەویستراوە، لە بەرانبەردا هێزی سەربازییەكانی ئیسڕائیل فراوانتر بوون بەتایبەتی پاش پێدانی فڕۆكەی پێشكەوتوو، هەروەها فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان، ئەمەیش ئەگەری هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران زیاد دەكات . بە پێی ڕاپۆرتەكەی (ئۆكسفۆرد) هێرشی چاوەڕوان كراوی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران تەنها ئامانجە ئەتۆمییەكان ناگرێتەوە بەڵكو سەرجەم كارگە و زانكۆكان و سەنتەرەكانی لێكۆڵینەوەی ئەتۆمی ئەو وڵاتەیش دەگرێتەوە تاكو شارەزایی ئێران لە بواری ئەتۆمیدا بەتەواوی لەناو ببات. لە بەرانبەر ئەو هێرشەیشدا وەڵامی ئێران كشانەوە دەبێت لە پەیماننامەی ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمیی و كاركردن لە پێناوی بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمیی بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكانی ئیسڕائیل . Hawler.in |



شاخەوان جەلال/ سەنتەری لێكۆڵینەوەكانی (ئۆكسفۆرد) بڵاوی كردەوە كە هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران دەبێتە هۆی بەرپابوونی شەڕێكی درێژخایەن و لە لایەكی دیكەیشەوە نابێتە ڕێگر لە بەردەم ئێراندا لە بەدەست هێنانی چەكی ئەتۆمیی .






































