له‌لایه‌ن ئیڵان ئیسرائیل    سێشه‌ممه‌, 20 یولیو 2010 05:27    چاپی بکه E-mail
منداڵانی هەڵەبجەی شەهید لە ئیسرائیل چارەسەریی پزیشكییان بۆ دەكرێ
وەك هەموومان دەزانین لە هەموو وڵاتانی دنیا دەزگا و رێكخراوی خێرخواز زۆرن،هەر یەكە بەجۆرێك هاوكاری و یارمەتیی مرۆیی دەبەخشێت.

بۆیە بەباشمان زانی ئەمجارە باسی رێكخراوی (هەوەت ئاخێم) بكەین كە لە ئیسرائیل كارەكانی خۆی ئەنجام دەدات. كاری ئەو رێكخراوە ئەوەیە هاوكاریی منداڵانی كوردستان و فەلەستین و هەموو عێراق و ئەو منداڵانەی كە بەدەستی نەخۆشی دڵ دەناڵینن بكات. هەوت ئاخێم كە چەند ساڵە كار دەكات لە كوردستان، كاری هێنانی مندالانی كورد بۆ ئیسرائیل بۆ چارەسەركردنیان دەكات،"ژوناتهان" لێپرسراوی ئەو رێكخراوە ئیسرائیلییە بۆ ئاگەداربوون لە كێشەكانی منداڵانی كورد تا ئێستە چەند جار بەهاوكاریی چەند پسپۆر و پزیشك سەردانی كوردستانی كردووە.
پزیشك و نەخۆشخانەكانی ئیسرائیل بە هەموو توانای خۆیانەوە كار دەكەن بۆ پاراستنی گیانی ئەو منداڵە كوردانە كە بە دەست نەخۆشی دڵەوە دەناڵێنن، چونكە لە كوردستان بەهۆی كەمیی ئامێری تایبەت بەو نەخۆشییانەوە نایەنە چارەسەركردن. بۆیە تا ئیستە چەندان منداڵ لە عێراق و بەتایبەت هەرێمی كوردستانەوە سەردانی ئیسرائیلیان كردووە. بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانیان و مانەوەیان بۆ چەند مانگیك بەپێی نەخۆشێكەیان و ئیسرائیل هەموو پێداویستییەكانی بۆ دابین دەكات، وەك شوێنی مانەوە، نەشتەرگەری و سەرجەم داو و دەرمانێك. بەباشمان زانی لە بابەتی ئەمجارەماندا باسی منداڵێكی تەمەن 4 ساڵ و نیوە بكەین كە بۆ ئەو مەبەستە لە كوردستانەوە هاتووەتە ئیسرائیل . چاومان كەوت بە دایكی كە لەگەڵ كوڕەكەی هاتبوو بۆ ئیسرائیل، لە نێزیكەوە چاومان بە دایكی ئەو منداڵە كەوت و چەند پرسیارێكمان ئاراستە كرد.


ئیسرائیل-كورد: ئەم كاتەتان باش ئەگەر یارمەتیمان بدەن چەند پرسیارێكمان هەیە، (بەباشمان زانی ناوی دایكەكە بڵاو نەكەینەوە و ئێستە لای ئێمە ناوی پارێزراوە) ؟

وەڵام: بەسەرچاو فەرموو منیش ئامادەم هەرچی پرسیارتان هەیە وەڵامتان بدەمەوە.

ئیسرائیل– كورد: كوڕەكەتان ناوی چییە و خەڵكی كام شاری كوردستانن؟

وەڵام: كوڕەكەمان ناوی "شاد" تەمەنی 4.5 ساڵە و دانیشتووی هەڵەبجەی شەهیدین.

ئیسرائیل– كورد: ماوەی چەندە دەزانن كوڕەكەتان نەخۆشی دڵی هەیە؟

وەڵام: لە تەمەنی  6 مانگییەوە زانیومانە كە كوڕەكەمان نەخۆشی دڵی هەیە، دەتوانم بڵێم نێزیەكی 4 ساڵە ئێمە خەریكی "شاد"ین و هیچ پزیشكێك نەماوە سەردانی نەكەین، نەیانتوانی چارەسەری بكەن. دەمانزانی تەنیا لە دەرەوەی وڵات چارەسەری هەیە، بەس ئێمە چون بتوانین بچین بۆ دەرەوەی وڵات. ئەوە بوو چووین لە منداڵپارێزانی سلێمانی ناوی "شاد"مان تۆمار كرد بۆ ئەوەی كە بمانێرن بۆ وڵاتیك، ئەوە بوو دوای ماوەیكی زۆر چاوەڕێكردن ئاگەدار كراینەوە كە ئیسرائیل دەتوانێ چارەسەریی نەخۆشییەكەی شاد بكات.

ئیسرائیل– كورد: كاتێك زانیتان كوڕەكەتان بچێ بۆ ئیسرائیل بە لاتانەوە چۆن بوو؟

وەڵام: وەڵڵا زۆر  ئاسایی بوو، چونكە ئەوە بۆ ئێمە گرینگ نییە ئەوان هەر ئاینێك بن، زیاتر ئەوەندەمان دەوێ كە كوڕە خۆشەویستەكەمان چارەسەر بكرێ و لەو نەخۆشییە رزگاری بێ.

ئیسرائیل–كورد: كێ زۆر هاوكاری كردن بۆ هاتنتان بۆ ئیسرائیل؟

وەڵام: ئێمە لە منداڵپارێزانی كوردستان لە سلێمانی ناوی خۆمان نووسی و لە رێگەی رێكخراوی (هەوت ئەخێم) توانیمان بێین بۆ ئیسرائیل .

ئیسرائیل–كورد:  كاتێك گەیشتن بۆ ئیسرائیل هەستان بە چی كرد؟

وەڵام: بڵێم هەستمان بەچی دەكرد، ئەوەی راستی بێ، بیرمان لەوە دەكردەوە چۆن بتوانین تێیان بگەیەنین، چونكە زمانی ئەوان جیاوازە و بۆ ئێمە زۆر زەحمەتە، چونكە ئەوانەی هاوكارمان بوون ئەوان بە ئینگلیزی قسەیان دەكرد، بیرمان دەكردەوە چۆن لە پزیشكەكان تێبگەین. زۆریش حەز و پێم خۆش بوو كە توانیم سەردانی ئیسرائیل بكەم، لەبەر ئەوەی وابزانم هەموو كەسێكی مسوڵمان حەز دەكات بچێ بۆ سەردانی مزگەوتی گەورەی قودس كە بەڕاستی جێگەیەكی زۆر پێروزە بۆ ئاینی ئیسلام.
راپۆرتی: ئیڵان- ئیسرائیل

ئیسرائیل–كورد: دواتر چۆن توانیتان تێبگەن لە پزیشكەكان و چەندجار سەردانی مزگەوتی پیرۆزی قودستان كرد؟
وەڵام: من زۆر كاتم نەبوو لەبەر سەردانی نەخۆشخانە، بەڵام سوپاس بۆ خوا توانیم 14 جار سەردانی مزگەوتی قودس كرد و هەمووجار چەند نوێژێكم دەكرد و لە خوای گەورە دەپاڕامەوە كوڕەكەم لەو نەخۆشییە رزگار ببێ، هەرچی كەسانێك هەنە كە نەخۆشییان هەیە خوا شەفایان بۆ بنێری. بۆ تێگەیشتمان لە زمانیان لە ئیسرائیل كوردێك بە ناوی (ئیلان خەڵكی شاری قەڵادزێیە) یارمەتیداین، زۆر سوپاسی دەكەم چونك زۆر هاوكاری ئەو كوردانە دەكات كە دەچن بۆ ئیسرائیل .

ئیسرائیل–كورد: ئێستە شاد چی بۆ كراوە و تەندروستیی چۆنە؟

 وەڵام: سوپاس بۆ خوا و بۆ پزیشكەكانی ئیسرائیل،شاد چارەسەری بۆ كراوە و تەندروستی زۆر باشە و لەسەر خێر بەیانی دەگەڕێمەوە كوردستان.

ئیسرائیل – كورد: لە كۆتاییدا چیت هەیە بیڵێیت؟

وەڵام: من زۆر سوپاسی پزیشك و نەخۆشخانەكان دەكەم، چونكە زۆر هاوكارییان كردین و سوپاسی كارمەندانی ئەو رێكخراوە دەكەم چونكە كوڕەكەمیان لە مردن رزگار كرد، هەروەها سوپاسی كاك ئیلان دەكەم بۆ هاوكارییەكانی.

ئیسرائیل–كورد: ئێمەش هیوای تەمەن درێژی بۆ كاك شاد دەخوازین و سوپاست دەكەین بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەكانمان، هیوادارین بە سەلامەتی بگەڕێنەوە كوردستان بۆ ناو كەسوكارتان، داوای چاكبوونەوە بۆ هەموو كەسێك دەخوازین كە تەندروستییان باش نییە و خوا شەفای بۆ هەمووان بنێرێ.

ئەوە بەشێك بوو لە چاوپێكەوتن لەگەڵ یەكێك لەو منداڵە كوردانەی كە بەسەردان و بەمەبەستی چارەسەریی نەخۆشی هاتوونەتە ئیسرائیل، لە داهاتووشدا چاومان دەكەوێ بەچەند منداڵێكی تر و ئەو پزیشك و بەرپرسانی نەخۆشخانەی كە چارسەری منداڵانی كوردی لێ دەكرێ.


Share Link: Share Link: Google Yahoo MyWeb Del.icio.us Digg Facebook Myspace Reddit Ma.gnolia Technorati Pownce Blinklist Furl Fark
ئه‌م بابه‌ته‌‌  270 جار بینراوه‌
کۆمێنته‌کان (3)Add Comment

بیرت له‌وه‌ کردۆته‌وه‌ تۆش کۆمێنت بنوسیت؟
بچوکتر | گه‌وره‌تر

busy
 

>> دۆسیه‌

كەمایەتی جوو لە كوردستانی عێراقدا

News image

خوێندنەوەیەك بۆ ڕۆڵی سیاسیی و فەرهەنگییان لەماوەی 622 پ.ز ـ 1951ز


>> کورد و جووله‌که

ئاوڕدانەوەیەكی مێژوویی بۆ نیشتەجێبوونی جوو لە دەڤەری پشدەر

News image

لە سەرەتای ساڵەكانی 1930 جوو كەوتوونەتە ناوچەی پشدەر لە سنووری قەڵادزێ،


>> چالاکی

هەڕەشەمان لێ دەكەن، چونكە لێمان تێناگەن

News image

بەرزبوونەوەی ئاستی هەڕەشەكان و رژدبوونی لایەنەكانی جۆرەوجۆر لەسەر دژایەتیكردنی كوێرانە دژی دەزگای ئیسرائیل-كورد و گۆڤاری ئی...


کاریکاتير

israel-kurd.jpg

شوێنی ڕیکلام

ئاماری سه‌ردان

mod_vvisit_counterئه‌مڕۆ149
mod_vvisit_counterئه‌م هه‌فته‌یه‌2723
mod_vvisit_counterئه‌م مانگه‌2154
mod_vvisit_counterسه‌ردانی گشتی28897

ماڵپه‌ڕی کۆنی ئیسڕائیل کورد

گۆڤاری ئینگلیزی ئیسرائیل - کورد