|
|||
| عێراقی - ئێران سووره له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی نوری مالكی |
شه‌رقولئه‌وست/سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراق ده‌ڵێت:ئێران له پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا به یارێكه‌رێكی سه‌ره‌كی داده‌ندرێت.سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ر به ئیئتلافی نشتیمانی عێراقی كه له‌لایه‌ن (عه‌مار حه‌كیم)ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵا ئیسلامی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وستی راگه‌یاندووه، كه ئێران له پێناو پابه‌ندبوون به‌هاوپه‌یمانی نشتیمانی كه هه‌ر یه‌ك له (ده‌وڵه‌تی یاسا) به‌سه‌رۆكایه‌تی (نوری مالكی) و (ئیئتلافی نشتیمانی) به‌سه‌رۆكایه‌تی (عه‌مار حه‌كیم) له‌خۆ ده‌گرێت، فشارێكی زۆری خستۆته سه‌ر هاوپه‌یمانه عێراقییه‌كانی به‌تایبه‌ت ئیئتلافی نشتیمانی بۆ ئه‌وه‌ی دووباره (نوری مالكی) بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق كاندید بكرێته‌وه. سه‌رچاوه‌كه گوتویه‌تی : ئێران له پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه به‌و پێیه‌ی ئێران له‌هاوكێشه‌ی سیاسی عێراقدا به‌گه‌مه‌كه‌رێكی سه‌ره‌كی داده‌ندرێت. ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئێران پێی وایه كه ره‌نگه ئاراسته‌كان به‌ره‌و ڕووی ئه‌لعێراقییه هه‌نگاو بنێت و ئه‌یاد عه‌لاوی بۆ گرتنه ده‌ستی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی نوێ راسپارده بكرێت، ئێرانیش دژی ئه‌و ئاراسته‌یه و به‌رپرسانی حكومه‌تی و ئه‌منی ئێران چه‌ند لایه‌نێكی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی و ره‌وتی سه‌دریان له‌وه ئاداگار كردۆته‌وه كه سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكومه‌تی داهاتووی عێراق له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حزبێكی شیعی وه‌ك حزبی (ده‌عوه) بۆ شیعه و بۆ ئێمه‌ش باشتره له‌وه‌ی كه ئه‌یاد عه‌لاوی به‌ناوی سووننه‌كانه‌وه بێت و پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت بگرێته ده‌ست. |



شه‌رقولئه‌وست/سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراق ده‌ڵێت:ئێران له پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا به یارێكه‌رێكی سه‌ره‌كی داده‌ندرێت.






































