|
|||
| له درێژه‌ی سه‌رکوتی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی ئیران، ئه‌مجاره‌یان به‌لووچستان سه‌رکوت ده‌کرێ |
![]() ناوچه‌ی سیستان و به‌لوچستان له باشووری رۆژهه‌ڵاتیی ئێران هه‌ڵکه‌وتووه و به‌شێکیشی ده‌که‌وێته ناو خاکی پاکستان، هاوسنووره له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاتی ئه‌فغانستان و پاکستان‌دا. ئه‌و پارێزگایه‌ی که له ئێران به سیستان وبه‌لووچستان به‌ناوبانگه ناوه‌نده‌که‌ی شار‌ی زاهیدانه و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری داننیشتووانه‌که‌ی له په‌یره‌وانی مه‌زهه‌بی سووننی حه‌نه‌فین و له رووی مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه به ناوچه‌یه‌کی پڕئاژاوه له نێوان حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌لووچه‌کان ناسراوه.
له ماوه‌ی 30 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وام به‌لووچه‌کان چه‌وساونه‌ته‌وه و په‌لاماردراون و خراونه‌ته به‌ندیخانه و سزای زیندانی بوون و له‌سێداره‌دان و ئیعدامیان بۆ ده‌رچووه. به‌لووچه‌کان بۆ به‌رگری له مافه‌کانی خۆیان په‌نایان بۆ چه‌ک بردووه و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا به دامه‌زاندنی رێکخراوی جوندووڵڵا چالاکی سه‌ربازییان له دژی حکومه‌تی ئێران راگه‌یاند و سه‌دان شه‌ڕ و پێکدادان له نێوانن هه‌ر دوولا دا هاته ئاراوه، جووندوڵڵا داوای ده‌سه‌ڵاتێکی ئۆتۆنۆمی فراوان بۆ ناوچه‌که‌یان ده‌کات و حکومه‌تی ئێران ئه‌م داوایه ره‌تده‌کاته‌وه وجوندوڵڵا به گروپی تیرۆریستی ناو ده‌بات. حکومه‌تی ئێران پاش ماوه‌یه‌کی زۆر توانی عه‌بدولمالک ریگی سه‌رۆکی جوندوڵڵای به‌لووچستان ده‌ستگیر بکات و له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا خۆی وبراکه‌ی له‌سێداره بدا. حکومه‌ت ئێران به له‌سێداره‌دانی سه‌رۆکی جوندوڵڵا و براکه‌ی به وته‌ی خۆی هه‌وڵی ئه‌وه‌یدا ئارامی بۆ ناوجه‌ی به‌لووچستان بگه‌رێنێته‌وه و له هه‌مان کاتیش‌دا بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌لووچستان سه‌رکووت بکات. ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئێران سه‌ری نه‌گرت و پرۆسه‌ی سه‌رکوتکردنه‌که به ئه‌نجام نه‌گه‌یشت، چونکه له ماوه‌ی چه‌ند روژی رابردوودا دوو ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ی خۆکوژی له به‌لووچستان گیانی ده‌یان که‌سی ئه‌ستاند و سه‌دان که‌س به‌م هۆیه به سه‌ختی بریندار بوون. (عه‌لی محه‌مه‌د ئازاد) پارێزگاری سیستان و به‌لووچستان رایگه‌یاند: له‌کاتی نوێژی شێوان‌دا بۆمبێکی چێندراو له ناو مزگه‌وتی (ئه‌میرو لموئمنین)ی شیعه‌کان‌دا له شار‌ی زاهیدانی ناوه‌ندی پارێزگاکه‌دا ته‌قییه‌وه و به هۆیه‌وه 15 نوێژکه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و 80ی دیکه‌ش برینداربوون. سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ دواتر ژماره‌ی کوژراو برینداربووانی ئه‌م رووداوه‌یان به‌مشێوه‌یه راگه‌یاند: له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌دا، 28 که‌س گیانیان له ده‌ستداوه و نزیک به 300 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون. له دوای ته‌قینه‌وه‌که‌دا، چه‌ند ئه‌ندامێکی سه‌ر به رێکخراوی جووندوڵڵا ده‌ستگیر کراون، که به نیاز بوون له شار‌ی زاهیدان بچنه ده‌ره‌وه، ئه‌و که‌سانه‌ش به ته‌مابوون، له چه‌ند شوێنێکی دیکه‌دا کرده‌وه‌ی تیرۆیستی ئه‌نجام بده‌ن، بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌که‌یان دیاری بکات. ئه‌حمه‌د ره‌زا رادان جێگری فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئێران رایگه‌یاندووه، له رێوڕه‌سمی به‌خاک سپاردنی کوژراوانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی زاهیدان، کۆمه‌ڵێک که‌سیان ده‌ستگیر کردووه که به گوته‌ی ئه‌و ویستوویانه نائه‌منی دروست بکه‌ن که ژماره‌یان 40 که‌س ده‌بێت. له لایه‌کیتر گوشار بۆ سه‌ر که‌سایه‌تییه ئایینیه‌کانی ناوچه‌که په‌ره‌ی سه‌ندووه، له اموه‌ی رابردودا "مه‌ولانا عه‌بدولغه‌نی به‌دری" جێگری فێرکاری "دار ئه‌لعلوم"ی شار‌ی "زاهیدان" و وتارخوێنی ئه‌و شاره، دوو جار بانگهێشتی دادگای ئایینی کراوه و له شار‌ی "مه‌شهه‌د" لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کراوه و دواتر راپێچی زیندان کراوه. به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی راگه‌یه‌ندراوه له‌و چه‌ند مانگه‌ی رابردوودا، که‌سانێکی زۆر له زانایانی ئایینیی سوننه مه‌زهه‌ب بانگهێشتی دادگای ئایینی کراون و دواتر ده‌ستبه‌سه‌ریان کردوون ، که "مه‌ولانا عوسمان" به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی "مه‌دینه‌ت ئه‌لعلوم" و وتارخوێنی شار‌ی "خاش"، یه‌کێک له‌وانه. هه‌روه‌ها ده‌نگۆی ده‌ستگیر کردنی "مه‌ولانا عه‌بدولحه‌مید" وتارخوێنی زاهیدان بڵاو بۆته‌وه، به‌ڵام نوسینگه‌ی عه‌بدولحه‌مید له بیاننامه‌یه‌ک‌دا ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ی به‌درۆ خسته‌وه. به باوه‌ڕی هه‌ندێک له کارناسان، هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیر کردنی زانایانی ئایینیی سوننه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌ی "رێکخستنی قوتابخانه ئایینییه‌کانی سوننه". به پێی ئه‌م پرۆژه‌یه، ده‌بێت قوتابخانه‌کان و حه‌وزه‌کانی علمیه‌ی سوننه، له ژێر کۆنترۆڵی به‌شه حکومییه‌کان دابێت. ئه‌م پرۆژه‌یه ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر له شۆڕای شۆڕشی فه‌رهه‌نگی ئێران ده‌نگی له‌سه‌ر درا حکومه‌تی ئێران هۆشداری داوه گه‌ر بێت و هه‌ر که‌سێک دژایه‌تیی ئه‌م پرۆژه‌یه بکات، ئه‌وه رووبه‌ڕووی سزا ده‌کرێته‌وه. به‌م هه‌دێکیتر ئه‌مه به درێژه‌ی ره‌وتی سه‌رکوتکردنه‌که ده‌زانن چونکه زانایانی ئایینی سووننه له‌م ناوچه‌یه خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی به‌هێزن و خه‌ڵک په‌یره‌وییان لێده‌که‌ن. "دواتر جوندوڵڵا"ی ئێران ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی له ئه‌ستۆ گرت و رایگه‌یاند که ئه‌مه له تۆڵه‌ی له‌سێداره‌دانی "عه‌بدولمالیک ریگی" سه‌رکرده‌ی جوندوڵڵا ئه‌نجام دراوه. گروپی جوندوڵڵا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویانكرده‌وه، ئه‌وان ئه‌و كاره‌یان له‌و شوێنه‌دا كردوه كه جه‌رگه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پاسداران بووه له حوسه‌ینیه‌ی زاهیدان. جونددڵڵا وتوشیانه ئه‌و كاره‌یان له تۆڵه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌یان عه‌بدولمالك ریگی و تاوانه‌كانی دژی پارێزگای به‌لووچستان و گه‌له‌كه‌ی ئه‌نجامداوه. ده‌رکه‌وت به کوشتنی عه‌بدولمالک ریگی جوندوڵڵا ده‌ست له چالاکییه‌کانی خۆی هه‌ڵناگرێت و درێژه به خه‌باتی خۆی ده‌دات و هه‌موو رێگه‌یه‌ک تاقیده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به حکومه‌تی ئێران بسه‌لمێنێ که ریگی له دڵی جه‌ماوه‌ری به‌لووچستاندا زیندووه. كۆماری ئیسلامی ئێران هێزه‌كانی پاكستان به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانێت به‌هۆی توند و تۆڵ نه‌كردنی سنوره‌كانی نێوان پاكستان و ئێران و ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی زاهیدانیش ده‌خاته ئه‌ستۆی وڵاتانی ئیسرائیل و ئه‌مریکا و رایگه‌یاندووه شتێک به‌ناوی جووندوڵڵا له ناوچه‌که نه‌ماوه و ئه‌وه‌ی کراوه له لایه‌ن ئه‌م وڵاتانه ئه‌نجام دراوه. دیاره ئێران هه‌میشه ئاژاوه و تووند و تیژییه‌کانی ناوخۆی ئێران به وه لقه‌ڵه‌م ده‌دات که له لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌مریکا پشتیوانیان لێده‌کرێ، ته‌نانه‌ت له کاتی سه‌رگرتنی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له ساڵی رابردوودا به ده‌یان جار راگه‌یه‌ندرا که بزووتنه‌وه‌یه‌ک به‌و ناوه بوونی نییه و ئه‌وه‌ی روویداوه ده‌ستی ئیسرائیل و ئه‌مریکای له پشت بووه. حوسێن عه‌لی شه‌هریاری نوێنه‌ری شار‌ی زاهیدان له په‌رله‌مانی ئێران ره‌خنه‌ی تووند ئاراسته‌ی هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایشی ناوچه‌که ده‌کات که که‌مته‌رخه‌میان نوواندووه به‌رانبه‌ر به ره‌وشی ناوچه‌که و داوای ئه‌وه‌شی کردووه که با خه‌ڵکی کێشه‌ی ناوچه‌که‌یان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و داوای له حکومه‌تی ئێران کرد که سه‌رۆکی عه‌شیره‌ته‌کانی ناوچه‌که باشتر ده‌توانن چاره‌سه‌ری ئه‌و کێسانه بکه‌ن که له سیستان و به‌لووچستان هه‌یه. حکومه‌تی ئێران به به له‌سێداره‌دانی عه‌بدولاملک ریگی سه‌رۆکی جوندوڵڵا ویستی ئه‌وه به خه‌ڵکی ناوچه‌که بڵێت که ئیتر نائارمی له‌و ناوچه‌یه روو نادات و ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی زاهیدان دژی ئه‌م بۆچوونه بوو، چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئێران په‌له‌ی کرد و نه‌ده‌بوایه به‌مزووانه سه‌رۆکی جوندوڵڵا له‌سێداره بدات، حکومه‌تی ئێران به کوشتنی سه‌کرده‌ی گروپه تووندره‌وه‌کان به ئه‌نجامێک ناگات و ده‌رکه‌وت ره‌وشه‌که به‌ره‌وه ئاڵۆزی زیاتر ده‌بات. ره‌نگه ئه‌مه سه‌ره‌تای نائارامییه‌کی تازه بێت له ناوچه سیستان و به‌لووچستان و چاوه‌ڕوان ده‌کرێ تووند و تیژی زیاتری به‌دواوه بێت و ره‌وشی ناوچه‌که به‌ره‌و نائارامی زیاتر هه‌نگاو بنێت. حکومه‌تی ئیسلامیی ئێران به پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و کوشت و کوشتاری نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دا به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌ر جۆره سه‌رهه‌ڵدانێک سه‌رکوت بکات و دایمرکێنێ. بینیمان بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزیش که له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابردوودا به سه‌دان که‌س تیایدا بوونه قوربانی چۆن سه‌رکوتکرا و رێبه‌رانی ئه‌م بزووته‌وه‌ش که له ئه‌ندامانی پایه‌به‌رزی کۆماری ئیسلامی بوون چۆن بێده‌نگ بوون و خه‌ڵک لێیان بێ ئومێد بوون و ئێستا هه‌موو سه‌رهه‌ڵدانێک له ئێران دامرکاوه.
ئه‌م ئیمه‌یله پارێزراوه دژ به پۆستی نه‌خوازراو. بۆ بینینی، پێویستیت به چالاککردنی سکریپتی جاڤا هه‌یه
تێبینی: له ژماره 17 گۆڤاری راڤه بڵاو کراوه‌ته‌وه
|












































