له‌لایه‌ن ئیسرائیل کورد    هه‌ینی, 31 ئۆکتۆبه‌ر 2008 13:04    چاپی بکه E-mail
له‌ یه‌که‌م وه‌ڵامی پژاک دا 16 پازدار کوژران

ئیسرائیل-كورد: پاش ئەوەی رژێمی تاران (4) چالاکی سیاسی کوردی ئیعدام کرد، باڵی سەربازی پەژاک هەڵیانکوتایە سەر بنکەیەکی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمەریوان و لەپیرانشاریش بۆسەیان بۆ ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی ئێران نایەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی (HRK) باڵی سەربازی پەژاک، لەئەنجامی ئەو دو چالاکیەدا، لەمەریوان 12 پاسدار و لەپیرانشاریش (4) کەس لە هێزەکانی ئێران کوژراون و لەبەرامبەردا هیچ زیانێک بە گەریلاکانی پەژاک نەگەیشتوە.
پەژاک لەلێدوانەکەیدا دەڵێ کە ئەم چالاکیەی لە تۆڵەی ئیعدامکردنی چوار چالاکی سیاسی کورد لە زیندانی ئێوین ئەنجامداوە. لەدرێژەدا پەژاک سەبارەت بە چالاکی یەکەم بەمجۆرە زانیاری دەدا: لەڕێکەوتی (10)ی مەی کاتژمێر (12) بۆ (1)ی شەو لەنێوان گوندی بەردەڕەشەو دوپلورە، لە ناوچەی مەریوان گەریلاکانمان هێرشیان کردۆتە سەر پایگایەک و لە ئەنجامدا پایگاکەیان خستۆتە ژێر کۆنتڕۆلی خۆیانەوە. ئەمەو لەکاتی هێرشەکەدا دو پایگای نزیک ویستویانە بە هانایانەوە بێن کە شەڕ و پێکدادان رویداوە و 12 کەس لە هێزەکانی دەوڵەت کوژراون و دو کەسی دیکەش بریندار بون. لەناو کوژراوەکاندا دو پلەداری دەوڵەتیش بەدیدەکرێ.
سەبارەت بەچالاکیەکەی پیرانشار، پەژاک دەڵێ: ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی رژێم لە نێوان گوندەکانی بەردەنازێ و زنۆ دەکەوێتە بۆسەی گەریلاکانیانەوە و لەئەنجامدا (4) پاسدار دەکوژرێن و (4) تریش بریندار دەبن

 

Share Link: Share Link: Google Yahoo MyWeb Del.icio.us Digg Facebook Myspace Reddit Ma.gnolia Technorati Pownce Blinklist Furl Fark
ئه‌م بابه‌ته‌‌  327 جار بینراوه‌
کۆمێنته‌کان (0)Add Comment

بیرت له‌وه‌ کردۆته‌وه‌ تۆش کۆمێنت بنوسیت؟
بچوکتر | گه‌وره‌تر

busy
 

>> دۆسیه‌

كەمایەتی جوو لە كوردستانی عێراقدا

News image

خوێندنەوەیەك بۆ ڕۆڵی سیاسیی و فەرهەنگییان لەماوەی 622 پ.ز ـ 1951ز


>> کورد و جووله‌که

ئاوڕدانەوەیەكی مێژوویی بۆ نیشتەجێبوونی جوو لە دەڤەری پشدەر

News image

لە سەرەتای ساڵەكانی 1930 جوو كەوتوونەتە ناوچەی پشدەر لە سنووری قەڵادزێ،


>> چالاکی

هەڕەشەمان لێ دەكەن، چونكە لێمان تێناگەن

News image

بەرزبوونەوەی ئاستی هەڕەشەكان و رژدبوونی لایەنەكانی جۆرەوجۆر لەسەر دژایەتیكردنی كوێرانە دژی دەزگای ئیسرائیل-كورد و گۆڤاری ئی...


کاریکاتير

israel-kurd.jpg

شوێنی ڕیکلام

ئاماری سه‌ردان

mod_vvisit_counterئه‌مڕۆ138
mod_vvisit_counterئه‌م هه‌فته‌یه‌2723
mod_vvisit_counterئه‌م مانگه‌2143
mod_vvisit_counterسه‌ردانی گشتی28886

ماڵپه‌ڕی کۆنی ئیسڕائیل کورد

گۆڤاری ئینگلیزی ئیسرائیل - کورد