له‌لایه‌ن ئیسڕائیل کورد    پێنجشه‌ممه‌, 17 یونیو 2010 14:22    چاپی بکه E-mail
ده‌رباره‌ی ئیسڕائیل کورد

لۆگۆی دەزگای ئیسرائیل-كورد
 

 

 

ئێمە كێین؟


ئێمە بەرهەمی ئەو چەوساندنەوە مێژوویییەی عەرەب، فارس و توركین كە سەرجەم مافەكانی نەتەوەیی، ئاینی، كولتووری و ئەدەبی ئێمەیان خستووەتە ژێر پێ و ئەمڕۆ و رابردووكانمان لێ ئاڵۆز دەكەن و شیمانەی داهاتووی رەشمان بۆ دەكەن.

دەزگای ئیسرائیل-كورد هەوڵ دەدات زۆر بەوردی و لەسەرخۆ سەرجەم ئەو مێژووە بەرجەستەی ناڤبەری كورد و جوولەكە هەڵبداتەوە و خوێندنەوەی دووبارەیان بۆ بكات، خوێندنەوەیەكی دوور لە كۆنەپەرستی و رەگەزپەرەستی.

ئەوەی هانی كار و چالاكیی دەزگامەكان دەدات نە مەبەستی ئاینییە و نە ویستی ماددی، چونكە ئەوانەی ناكۆكیی ئاینی بەڕێوە دەبەن و سەرپەرشتی دەكەن زۆرن و پێویستیان بەكەسی نوێ نییە، هەروەها مەبەستی دارایی و ماددی لە پشت ئەو دەزگایەوە نییە، چونكە رێگەی زۆر ئاسانتر و بێ سەرئێشەتر بۆ پەیداكردنی باری دارایی هەیە كە نە هەڕەشەی ئیسلامییەكان، نە گەڤی تورك و نە فێڵی فارسی بەسەروە وەستاوە، واتە ئێمە هەڵگری یەك پەیامێكی زۆر روون و ئاشكراین، ئەویش دەست خستنە سەر قۆناخێكە لە مێژووی مەزنی كورد و جوولەكە و دۆزینەوەی ئەو هاوبەشییە دیرۆكییە و دواتر خستنە خزمەت ئەمڕۆی دۆزی نەتەوەییی كورد.

ئەوانەی مۆركی تر لە دەزگا و راگەیەندنەكەمان دەدەن، مەبەستی شاراوەیان هەیە و لەوانەیە كاری ئێمەش نەبێ تا بڵێن كێن و بۆ كێن و چین.

بۆ سەرخستنی ئامانجەكانمان بیر و رێنوێنیی هەموو كەس و لایەنێك بەهەند وەردەگرین و لەو بڕوایەداین بۆ رزگاریی هەمووان پێویستیمان بەهزری هەموولایەك هەیە.

(دەزگەی ئیسرائیل-كورد) بە پێی یاسای رۆژنامەگەریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەك دەزگایەكی فەرمی تۆمار كراوە


 

راگەیاندنی دەزگەی ئیسرائیل-كورد
Share Link: Share Link: Google Yahoo MyWeb Del.icio.us Digg Facebook Myspace Reddit Ma.gnolia Technorati Pownce Blinklist Furl Fark
 

>> دۆسیه‌

كەمایەتی جوو لە كوردستانی عێراقدا

News image

خوێندنەوەیەك بۆ ڕۆڵی سیاسیی و فەرهەنگییان لەماوەی 622 پ.ز ـ 1951ز


>> کورد و جووله‌که

ئاوڕدانەوەیەكی مێژوویی بۆ نیشتەجێبوونی جوو لە دەڤەری پشدەر

News image

لە سەرەتای ساڵەكانی 1930 جوو كەوتوونەتە ناوچەی پشدەر لە سنووری قەڵادزێ،


>> چالاکی

هەڕەشەمان لێ دەكەن، چونكە لێمان تێناگەن

News image

بەرزبوونەوەی ئاستی هەڕەشەكان و رژدبوونی لایەنەكانی جۆرەوجۆر لەسەر دژایەتیكردنی كوێرانە دژی دەزگای ئیسرائیل-كورد و گۆڤاری ئی...


کاریکاتير

israel-kurd.jpg

شوێنی ڕیکلام

ئاماری سه‌ردان

mod_vvisit_counterئه‌مڕۆ430
mod_vvisit_counterئه‌م هه‌فته‌یه‌2723
mod_vvisit_counterئه‌م مانگه‌3816
mod_vvisit_counterسه‌ردانی گشتی30559

ماڵپه‌ڕی کۆنی ئیسڕائیل کورد

گۆڤاری ئینگلیزی ئیسرائیل - کورد